بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی دوو بارهەڵگری ڕاگەیاند کە ببوونە هۆی بەفیڕۆدانی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دینار لە دەروازەی مونزریيە.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە: "مەفرەزەکانی بەشی گەڕان و بەدواداچوون لە دەروازەی سنووری مونزریيە، توانیویانە دەست بەسەر دوو بارهەڵگردا بگرن کە ماددەی (کێبڵی کارەبا)یان بارکردبوو، بەو پێیەی وەسفی گومرکی ئەو ماددەیەی کە لە مامەڵە گومرکییە تەواوکراوەکەدا ڕاگەیەندرابوو لەلایەن لیژنەی پشکنیینی هاوبەشەوە گۆڕدرابوو، کە تێیدا وەک (وایەری مس) ڕاگەیەندرابوو".
ئەوەشی خستەڕوو: "پرۆسەی وردبینییەکە بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی هەوڵێک بۆ دەرکردنی دوو بارهەڵگرەکە بە وەسفێکی گومرکی پێچەوانەوە بە مەبەستی خۆدزینەوە لە پێدانی ڕسووماتی ڕاستەقینە، ئەمەش ببووە هۆی بەفیڕۆدانی بڕی (٤٠،٥٠٩،٠٠٠) چل ملیۆن و پێنجسەدو نۆ هەزار دیناری عێراقی لە ماڵی گشتی".
راشیگەیاند: "کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی ڕێکخرا، و هەردوو بارهەڵگرەکە و تۆمەتباران ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرکی مونزریيە کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان، بەپێی یاسا کارپێکراوەکان".


