بەدواداچوون - INA
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی کرد، لە هەمان کاتدا جەختیکردەوە لەسەر پاراستنی مافی خۆی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی سەروەرییەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "سەرکۆنەی دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئێران دەکەین کە دواهەمینیان بەیانی ئەمڕۆ بوو، کە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتە".
زیاتر ڕوونکراوەتەوە: كە "بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی هێورکردنەوە، بە تێکدانی سیستماتیکی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان دادەنرێت".
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت جەختیشیکردەوە، لەسەر "پاراستنی مافی شەرعی دەوڵەتی کوەیت لە گرتنەبەری سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی سەروەری و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی خۆی".

