بەدواداچوون – INA
دەوڵەتی قەتەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر بەحرەین و كوەیت.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دەوڵەتی قەتەر بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکات بۆ سەر شانشینی بەحرەین و دەوڵەتی كوەیت، و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری هەردوو وڵات و پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتی دادەنێت".
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لە "پێویستی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە لێکەوتەکانی ئەم هێرشە بێ پاساوانە" کردەوە و پێداگری لەسەر "گرنگی بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی گفتوگۆ، دیپلۆماسی، کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان، و بنیادنان لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتندا بەدەست هاتوون" کردەوە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
وەزارەتەکە "هاوپشتی تەواوی دەوڵەتی قەتەری لەگەڵ شانشینی بەحرەین و دەوڵەتی كوەیت " دووپاتکردەوە، و پاڵپشتی خۆی بۆ سەرجەم ئەو ڕێکارانە دەربڕی کە هەردوو وڵات بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی خۆیان دەیانگرنەبەر.