بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، گەیشتەوە بەغدادی پایتەخت، دوای کۆتاییهاتنی بەشدارییەکەی لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنی فەرمی لە تەرمی سەید عەلی حوسەینی خامنەیی لە شاری نەجەفی ئەشرەف.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، گەیشتەوە بەغدادی پایتەخت، دوای کۆتاییهاتنی بەشدارییەکەی لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنی فەرمی لە تەرمی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەرجەعی ئاینی ئایەتوڵڵای سەید عەلی حوسەینی خامنەیی لە شاری نەجەفی ئەشرەف، کە بە ئامادەبوونی فەرمی و جەماوەریی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچوو".