بەغداد – INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی قاچاخچێتی ڕاگەیاند کە بارکرابوون بە ماددەی قەدەغەکراو و دەرمانی قاچاخ.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری پسپۆڕ لە بەغداد، دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەدا بگرن کە لە دەروازەی سنووریی مەنزەرییەوە دەهاتن و نووسراوه‌كانی گومرگیی ساختەیان پێبووە، کە وەسفی جیاواز لە ڕاستی مادی بارەکەی تێدابووە بە مەبەستی چەواشەکاری".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بوونە هۆی دەستبەسەرداگرتنی (26) تۆن لە ماددەی خۆراکی کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە، فەزلەن لە بڕێکی زۆر لە دەرمانی مرۆیی قاچاخ کە پشکنینی فەرمییان بۆ نەکراوە".