بەغداد - INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، نزیکبوونەوەی کردنەوەی 29 قوتابخانەی نوێی لە پارێزگای مۆسەنا (المثنى) ڕاگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، بەم نزیکانە (29) قوتابخانەی نوێ لە پارێزگای مۆسەنا دەخرێنە خزمەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پڕۆژەکانیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشکەوتووی جێبەجێکردن".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ : "وەزارەت – بە ڕێنمایی عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردە – بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی پەروەردە، فراوانکردنی دروستکردنی باڵەخانە دەروەندی و قوتابخانەیییەکان، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری کە وەڵامدەرەوەی زیادبوونی ژمارەی قوتابییان و خوێندکاران بێت".

ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەم قوتابخانانە لە ڕێگەی پڕۆژەکانی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ئەو پارێزگایانەی کە زۆرترین ڕێژەی هەژارییان هەیە، و بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگای مۆسەنا دروست دەکرێن؛ ئەمەش بەپێی پلانێک کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانی پلەبەپلەیە بە دەوامی دووفتەک (دوو دەوامی لە یەک قوتابخانەدا) و کەمکردنەوەی چڕی و قەرەباڵغی ناو پۆلەکان، تاوەکو گەیشتن بە دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی سەقامگیرتر و بەرزتر لە ڕووی کوالیتییەوە".