یاریگا – دوای ئەوەی پۆرتوگال لە قۆناغی 16ـی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا کرایە دەرەوە، شەپۆلی گۆڕانکارییەکان لە نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگالدا دەستیپێکرد. رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی بەفەرمی کۆتاییهاتنی کاروانی سێ ساڵ و نیوی خۆی وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال راگەیاند.  مارتینێز کە لە کانوونی دووەمی 2023 شوێنی فێرناندۆ سانتۆسی گرتبووەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وازهێنانی خۆی راگەیاند. …