یاریگا – فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دوای هەڵسەنگاندنی هۆکارەکانی کرانەدەرەوەی سامبا لە مۆندیالی 2026، بڕیاری داوە متمانەی خۆی بە کارلۆ ئانچێلۆتی نوێ بکاتەوە. رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی فیدراسیۆنەکە پێیان وایە راهێنەرە ئیتاڵییەکە چەند هەڵەیەکی ستراتیژی لە گۆڕانکارییەکاندا کردووە، بەڵام بڕیاریانداوە دەسەڵاتی تەواوی پێ ببەخشن بۆ سەرپەرشتیکردنی قۆناخی ئامادەکاریی بۆ مۆندیالی 2030.  بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە …