بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە (25542)ی کرد، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی دۆسیەی سەربازگیری لە دەرەوەی وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم عەبوودی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە (25542)ی تایبەت بە چارەسەرکردنی سەربازگیری لە دەرەوەی وڵاتی کردووە، ئەمەش بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم مەلەفەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئەو ئەنجامانە کرا کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە بەدیهاتوون، لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی کە زامنی تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی سەربازگیری لە دەرەوەی وڵات دەکەن، ئەمەش لە ڕێگەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان، بەپێی دیدگای ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئاڕاستەکانی حکومەتی عێراق، بە مەبەستی داخستنی ئەم مەلەفە و پاراستنی هاووڵاتییانی عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەدا".

