بەغدا - INA - محەمەد تالبی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە قوتابخانەکانی پێشەنگەکان و سەرکەوتووەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەم زووانە دەردەچن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆگرامەکانی خوێندندا بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو لە ئارادا نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، کەریم سەید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ڕێنماییەکانی وەرگرتنی تایبەت بە قوتابخانەکانی سەرکەوتووان و پێشەنگەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەردەچن، و پشت بە ڕێژەکانی سەرکەوتن و سیاسەتی فێرکاریی ناو وەزارەت دەبەستن".
ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەت خاوەنی قوتابخانەی نوێیە بۆ پێشەنگەکان کە لە ناوچە نوێیەکاندا دەکرێنەوە".
سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن، سەید ڕوونی کردەوە: "هیچ گۆڕانکارییەک لە پرۆگرامەکاندا بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو نییە، بەڵکو تەنیا پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوە لە پرۆگرامەکانی خوێندندا دەکرێت".
پەیوەست بە دابینکردنی پەرتووکەکانی خوێندنەوە، ڕایگەیاند کە "بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ بانگهێشتکردن کێبڕکێی چاپکردنی پەرتووکەکان، ڕێگەی خۆشکرد بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکان، و ئێمە لە پێشبڕکێدا دەبین لەگەڵ کاتدا تاوەکو مانگی ئەیلوول، ئەمەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران".
لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "وەزارەت ئەو بڕە چاپ دەکات کە توانای چاپکردنی هەیە لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرییەکەی (کوالیتی)، و سەرڕای ئەوەی بڕە پارە تەرخانکراوەکان یەک لەسەر سێی بڕە پارەکانی پێشوون، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین بە هەمان بڕی پێشوو چاپ بکەین"، هاوکات جەختیشی کردەوە کە "وەزارەتی پەروەردە پەرۆشە بۆ گەیاندنی پەرتووک و پرۆگرامەکانی خوێندن بە قوتابیان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا".
