بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، نەسیر عەزیز، لەگەڵ بەڕێوبەری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز لە عێراق، دونیا جەلەبی، جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی گازی یەکگرتووی لە کێڵگەی ئەرتاوی تاووتوێ کرد.

نووسینگەی بریکاری وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، نەسیر عەزیز، پێشوازیی لە بەڕێوبەری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز لە عێراق، دونیا جەلەبی کرد، هاوکات بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە، باسم عەبدولکەریم، ئامادەی دیدارەکە بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە دیدارەکەدا ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیز خرانە ڕوو، هەروەها بریکاری وەزارەت گوێی لە کورتەیەک گرت کە لەلایەن جەلەبییەوە پێشکەش کرا سەبارەت بە پلانەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی گازی یەکگرتوو لە کێڵگەی ئەرتاوی، و ڕێژەی جێبەجێکردنی بەدیهاتوو لە قۆناغەکانی کارکردندا، سەرەڕای پلانە تەکنیکی و جێبەجێکارییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە".

شایانی باسه کە "پڕۆژەی گەشەپێدانی گازی یەکگرتوو لە کێڵگەی ئەرتاوی، بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان لە کەرتی نەوت و گازدا دادەنرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕێت لە وەبەرهێنانی گازی هاوڕێ دەرچوو، و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی، و بەهێزکردنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، لەگەڵ کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان، بە شێوازێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پلانەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و گاز لە عێراقدا".