بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ووردیلەکارییەکانی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و دابەزینێکی کەمی پلەکانی گەرمای کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "کەشوهەوای ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی، بە گشتی ڕوون دەبێت، و پلەکانی گەرما لێک نزیک دەبن، تەنیا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو نەبێت کە پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن و لە ناوچەی باکووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشووتر دەبن، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە ڕۆژی هەینیدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک خۆیان دەمێننەوە و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بەم شێوازەی خوارەوە دەبێت: دهۆک، سلێمانی و هەولێر 41، نەینەوا 42، کەرکوک و ئەنبار 43، بەغدا 44، سەلاحەدین، دیالە، کەربەلای پیرۆز، بابل، دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف 45، واسیت و موسەننا 46، میسان و زیقار 47، و بەسڕە 48".



