بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، دەستپێکردنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان کەرکوک و ئەنتاڵیای لە ڕێککەوتی ١٤ی تەمموزەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی هێڵە ئاسمانییەکاندا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "کۆمپانیاکە هێڵێکی نوێی بۆ گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بەرەو شاری ئەنتاڵیای تورکیا کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پشووی هاوینە و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیاکە، مەناف عەبدولمونعیم ڕایگەیاندووە: "قۆناغی نوێی کارپێکردنی ئەم هێڵە بە شێوازی دوو گەشت لە هەفتەیەکدا دەبێت، لە ڕۆژانی سێشەممە و هەینیدا، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی پێویست بە گەشتیاران بۆ بڕینی بلیتی گەشتەکانیان بەرەو یەکێک لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا لەسەر دەریای ناوەڕاست".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، وەهب حەسەنی، کار دەکەین بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتەکانی گواستنەوەی نیشتمانی و پێشکەشکردنی بژاردەی نەرمتر بۆ گەشتکردن، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە زۆرەی کە لە وەرزی هاویندا لەسەر گەشتەکان هەیە".