بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری بەرھەمە نەوتییەکان لە پارێزگای موسەنا ڕەتکردەوە.
ڕاگەیاندنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چاودێری بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی دەستگیرکردنی کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە وا بڵاوکراوەتەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی موسەنای تایبەت بە کەیسەکانی نەزاهە دەرچووبێت، کە ناوەندەکە دوای پەیوەندیکردن بەو دادگایەی کە تۆمەتبار کراوە بە دەرکردنی ئەو فەرمانە، ڕوونکردنەوەی داوە کە فەرمانەکە ساختەیە و دوورە لە ڕاستییەوە.
لە کۆتاییدا بەیاننامەکەدا هاتووە: لەم بارەیەوە دەسەڵاتی دادوەری هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی کە ئەم ڕەفتارانە ئەنجام دەدەن کە پێچەوانەی یاسایە، و بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی دەکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

