بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،کڵیمێنس سێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە یەکێتییەکەیان لە ڕێگەی چەند بەرنامەیەکی بەردەوامەوە،و پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات.

سێمتنەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە پاش هەڵسەنگاندنی بەرنامەی کاری حکوومەتی ئێستای عێراق، تێبینیمان کرد کە هاوشێوەییەکی زۆر لەگەڵ ئەو چالاکییانەدا هەیە کە یەکێتیی ئەوروپا پێشتر کاری لەسەر کردووە و ئێستاش بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەو پڕۆژانەی پێشکەشیان کردوون بریتیین لە: مەشق و ڕاهێنانی پیشەیی،و چاکسازیی سیستەمی بانکی، و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان، هەروەها هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی،و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و بەرهەمە نەوتییەکان.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا جەختی کردەوە کە ئەو بەرنامانە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندان و بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی حکوومەتی عێراق لەو بوارانەدا بۆ داهاتووش.