بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،گرێبەستی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی (ئیبن عومەر) و (سندباد)ـیان لەگەڵ کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی واژۆ کردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە چوارچێوەی پلانی حکوومەت و ڕاسپاردەکانی ،عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران،گرێبەستی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی "ئیبن عومەر" و "سندباد" لە نێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای "هالیبێرتۆن"ـی ئەمریکی واژۆکراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : باسم محەممەد خزر عەبادی وەزیری نەوت ،لە کاتی ئامادەبوون و سەرپەرشتیکردنی ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم واژۆکردنە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلان و ستراتیژی وەزارەتە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لە ئاستی نەوت و گازدا.

ئاماژەشی بەوەکرد : کە ماوەی گرێبەستەکە پێنج ساڵە، و تیایدا وەزیری نەوت ڕوونیکردەوە،لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی (ئیبن عومەر) زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەکە بگاتە 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا لە غازی هاوەڵ.

هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد : کە توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی (سندباد) پەرەی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی لە 80 هەزار بەرمیلەوە بگاتە 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ زیادکردنی توانای غازی هاوەڵ لە 240 بۆ 260 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا؛ ئەوەش نەرمی و توانایەکی گەورە بۆ دابینکردنی غاز بۆ کەرتی وزەی وڵاتەکە دەڕەخسێنێت.

وەزیری نەوت جەختیشی کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان، بەتایبەت کۆمپانیا ئەمریکییەکان، و وەزارەت پاڵپشتی پێشکەش دەکات و بەربەستەکان لادەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندی گشتی.

هەروەک ئاماژەی بە بەهێزی و متمانەپێکراوی کۆمپانیای هالیبێرتۆن کرد کە لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراق کار دەکات.