بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی،جەختی لەوە کردەوە کە سەردانە ملیۆنییەکان بۆنەیەکی نیشتمانین و پێویستیان بە یەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و عەتبە پیرۆزەکان هەیە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی داراییدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :فالح ساری، وەزیری دارایی ،پێشوازی لە مستەفا مورتەزا و ئەمینداری گشتی عەتبەی عەباسی پیرۆز،و شاندێکی یاوەری کرد.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمینداری گشتی دیارترین ئەو پڕۆژانەی خستەڕوو کە عەتبە بۆ خزمەتکردنی سەردانیکەران جێبەجێیان دەکات، بەتایبەتی پڕۆژەکانی فراوانکردنی مەرقەدی پیرۆز و ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ پێشوازیکردن لە سەردانی چلەی داهاتوو، لەگەڵ پڕۆژەکانیان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ،و پیشەسازی، و تەندروستی و پەروەردە.

وەزیری دارایی جەختی کردەوە کە سەردانە ملیۆنییەکان بۆنەیەکی نیشتمانی گەورەن کە پێویستیان بە تەواوکاری هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و عەتبە پیرۆزەکان هەیە.

هەروەک ستایشی : ئەو هەوڵانەی کرد کە عەتبەی عەباسی پیرۆز بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان و پێشوازیکردن لە ملیۆنان سەردانیکەر لە ماوەی سەردانی چلەدا دەیدات.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە : ئەمینداری گشتی عەتبەی عەباسی پیرۆز، ئاڵای ئەبولفەزڵ عەباسی بە وەزیر بەخشی، وەک ڕێزگرتنێک لە هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی سەردانە ملیۆنییەکان و خزمەتکردنی سەردانیکەران.