بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی گشتیی گومرگ ڕایگەیاند، هەوڵێکی قاچاخچێتی 226 هەزار دۆلاریان لە گومرگی فڕۆکەخانەی کەرکووک پوچەڵ کردووەتەوە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لە کاتی پشکنین لە هۆڵی ڕۆیشتنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، دەست بەسەر 226 هەزار دۆلاری ئەمریکی داگیرا، کە لەلایەن گەشتیارێکەوە ویستراوە ببرێتە دەرەوە، چونکە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بووە.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوێکی یاسایی بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و سکاڵای یاسایی لەسەر گەشتیارەکە تۆمار کراوە بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکانی گومرگ. دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پرۆسەکە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فڕۆکەخانەکە ئەنجامدراوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەستەی گومرگ جەختی کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن و لە چوارچێوەی ڕێکارە تووندەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی قاچاخچێتی و پاراستنی ئابووریی نیشتمانی.

