بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد نووری، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان لەگەڵ ،نەبیل قەیس مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی پیشەسازی، ڕێگاکانی پشتیوانیکردنی کەرتی پیشەسازی و پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکانیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پیشەسازی و کانزاکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندور : "محەمەد نووری، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان پێشوازی لە،نەبیل قەیس مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی پیشەسازی کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش، کە بەشدار دەبێت لە پشتیوانیکردنی کەرتی پیشەسازی و پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکرێن و خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووریی وڵات دەکات.