بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف 16 حەشارگەكانی تیرۆریستانیان لە قەزای دبسی كەركوك كردە ئامانج.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و شانەكە ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە پلاندانان و بەدواداچوونی ورد، و بە هەماهەنگییەكی نزیك لەگەڵ شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و لە ئەنجامی چاودێریكردنی هەواڵگری بەردەوام بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەسەریەك، فڕۆكەوانە قارەمانەكانی هێزی ئاسمانیمان، بە بەدواداچوونیان و بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف 16ی عێراقی، هێرشی ئاسمانی سەركەوتوو و وردیان ئەنجامدا و حەشارگەكان و كۆشكی باندە تیرۆریستییەكان لە ناوچەی سنووری حكومەتی ناوەند و هەرێم بە تایبەتی لە قەزای دبس كردە ئامانج،

شانەكە ڕوونیشی كردەوە : كە ئەم ئۆپەراسیۆنە خێرایە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست بووە، كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقەوە پشتڕاستكراوەتەوە، هەروەها بە هاوكارییەكی نزیك لەگەڵ پیاوە ئازاكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.