بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و باشتركردنی ژینگەی ناوچەی ناوەڕاست، داخستنی تەواوەتی كەمپی سەربازی پێشووی ڕەشید لە بەغدا و گۆڕینی بۆ دارستانێكی سەوز، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ڕاگەیاند. هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە كاراكردنی ڕێكاری یاسایی دژ بە سەرپێچیكاران و ئەوانەی بەرپرسن لە پیسبوون پشتڕاستكردەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە 86 سەرپێچی لەسەر ڕووباری دیجلە و كەناڵەكانی ئاوەڕۆ تۆماركراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ژینگەی ناوچەی ناوەڕاست سینان جەعفەر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : میحوەری ژینگەیی بۆ یەكەم جار خرایە نێو بەرنامەی حكومەتەوە، ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەدواداچوونی كوالێتی هەوا. ئەمەش توانای ئەوەی داوەتە وەزارەت بۆ چاودێریكردنی خوێندنەوەی ورد و دەستنیشانكردنی پیسترین شوێنی گەرمی سووتاندن و دەردانی گازی ژەهراوی،جەعفەر ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، خانەی كەمپی ڕەشید بەتەواوی داخراوە، هەروەها خاڵە ئەمنییەكانیش بۆ ڕێگریكردن لە دووبارە چوونە ژوورەوە و سوتاندنی پاشماوەكان دانراون. پلانەكە ئەوەیە شوێنەكە بگۆڕدرێت بۆ دارستانێكی بەردەوام بۆ وەبەرهێنان.
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی ناوەندی داوای لەهاوڵاتیان كرد هەر حاڵەتێكی سووتانی پاشماوە یان سەرپێچی بۆسەر سەرچاوەكانی ئاو لەڕێگەی هێڵی گەرمی (911) یان سیستمی (چاوی عێراق) پەیوەندی بكەن.

