بەدواداچوون - INA

توێژەرانی ڕووسیا، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان، سەرکەوتوو بوون لە گەشەپێدانی کۆمەڵەیەک کە سێ خاڵی کوانتەمیلەخۆدەگرێت بە ئەندازەیەکی پێشوەختە دیاریکراو. چاوەڕوان دەکرێت ئەم دەستکەوتە زانستییە هاوکار بێت لە پەرەپێدانی کۆمپیوتەرە کوانتەمییەکان و سیستمە بینایی و ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان.

توێژەران ڕوونیان کردەوە کە خاڵە کوانتەمییەکان کریستاڵێکی نانۆیین کە خاوەن تایبەتمەندیی بینایی و ئەلیکترۆنیی ناوازەن، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی وردی ڕیزبەندیی چەند خاڵێک لە ناو یەک پێکهاتەدا هەمیشە وەک ئاستەنگێکی زانستی مابووەوە. تیمی توێژەران توانییان تەکنیکێکی نوێ دابهێنن کە ڕێگە دەدات بە گەشەپێدانی سێ خاڵی کوانتەمیی پێکەوەبەستراو، بە جۆرێک کە مەودا و کارلێکی نێوانیان بە وردی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە ئەم پێشکەوتنە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ دیزاینکردنی ماددەی نانۆیی بە تایبەتمەندیی کوانتەمی کە بەپێی پێویستیی بەکارهێنانەکان ڕێک بخرێن. ئەمەش هەلی بەکارهێنانیان لە بوارەکانی کۆمپیوتەری کوانتەمی، سەرچاوەکانی فۆتۆن، ئامێرە هەستەوەرە زۆر وردەکان، جگە لە تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندیی کوانتەمی و ئەلیکترۆنییاتی بیناییزیاد دەکات.

تیمی توێژەران جەختیان کردەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی شێوە ئەندازیارییەکەی خاڵە کوانتەمییەکان هەنگاوێکی بنچینەییە بەرەو دروستکردنی پێکهاتەی نانۆیی ئاڵۆزتر، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ خێراکردنی پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی ئامێرە کوانتەمییەکان.

ئەم دەستکەوتە یەکەمین هەنگاوی لەم جۆرەیە لەسەر ئاستی جیهان لە بواری گەشەپێدانی کۆمەڵە سێییەکانی خاڵە کوانتەمییەکاندا بە ئەندازەیەکی پێشوەختە داڕێژراو.