نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پزشكيان كۆبووه‌وه
هەولێر - INA
ئەمڕۆ هەینی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، له‌گه‌ڵ مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه.
لە میانی کۆبوونەوەكەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ردوولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ست پێبكات.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو



