هەولێر - INA

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ کرد و ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ڕاوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه‌.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات