بەغدا – INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەو ماڵئاوایی لە شەهید سەید عەلی خامنەیی، گەیشتووەتە تاران."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "بڕیارە سەرۆک کۆمار لە چوارچێوەی ئەم سەردانەیدا، لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسان کۆببێتەوە، بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست.

