دادگای باڵای ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە هەر منداڵێک لە ئەمەریکا لە دایک ببێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە دایک و باوکی منداڵەکە خەڵکی کوێن یان بەڵگەنامە یاساییەکانی ئەمەریکایان هەیە یاخود نا، منداڵەکە ڕاستەوخۆ دەبێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی.
ئەم بابەتە چەندین ساڵە ڕای جیاوازی لەسەرە. بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ خوازیار بوو کە پێش لەو جۆرە بەخشینەی ڕەگەزنامە بگیرێت، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی بە پێچەوانی خواستی ئیدارەکە ئەم پرسەی یەکلایی کردەوە.
سەرۆک ترامپ و ئیدارەکەی ناڕازیبوونی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکە ڕاگەیاندووە بەڵام لە هەمانکاتدا گوتیان کە پێوەی پابەند دەبن.
بۆ ئەوەی کە بتوانن ڕێگری لە حاڵەتەکانی لەدایکبوونی ئەو منداڵانە بکەن کە دایک و باوکیان خەڵکی ئەمەریکا نین یان بەڵگەنامەی پێویستییان لە ئەمەریکا نییە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیاری داوە ڕێوشوێنی ڤیزا بۆ دایکانی دووگیان توندوتۆڵتر بکات.
شایەنی باسە، بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمەریکا بڕیاری کۆتایین و شایەنی تانەلێدان نین.


