بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە کەرتی تایبەت هاوبەشێکی گرنگی پڕۆژە گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکانە و حکومەت پشتیوانی لە ئامادەیی کارای دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک لە بازرگانانی عێراقی لە کەرتە جیاوازەکانی بازرگانی، پیشەسازی و دارایی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشیی حکومەت بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی وەبەرهێنان، و پشتگیریکردنی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە هاوکارن لە بەدیهێنانی پێداویستییەکانی سەرکەوتنی وەبەرهێنان و بازرگانی و پیشەسازی."
ڕوونیشیکردەوە کە "کەرتی تایبەت هاوبەشێکی گرنگی پڕۆژە گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکانە لە عێراقدا،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت پشتگیری لە ئامادەیی کارای کەرتی تایبەت دەکات لە چوارچێوەی ئەو پلانەی کە لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، کە جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕزگارکردنی ئابووری لە شێوازی تاک-سەرچاوەیی و بەکارهێنانی هەموو تواناکان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی سەرچاوە داراییەکان.


