بەغدا- INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانیکردنی ئوردن پێگەیشت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای وەزاری ئوردن، بە سەرۆکایەتی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و دابینکردن یەعروب قەزات، شاندەکە وەزیرانی وزە و سەرچاوە کانزاییەکان و گواستنەوە و وەبەرهێنانی لەخۆگرت، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و سەرۆکی فەرمانگەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی ئوردن لە عێراق."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دیدارەکەدا تاوتوێی چەندین دۆسیەی و بابەتی هاوبەش کرا، دیارترینیان بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆری نەوتی (بەسرە – عەقەبە) و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزا بوو بۆ بازرگانان لە هەردوو وڵات، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارەکانی پیشەسازی، وزە، گواستنەوە، وەبەرهێنان، و کەرتەکانی دیکەی بەرژەوەندی هاوبەش."

سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە "کە هەردوو وڵات پەیوەندی مێژوویی نایاب بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە و شانشینی هاشمیی ئوردن نوێنەرایەتی قووڵایییەکی ستراتیژی گرنگ دەکات بۆ عێراق و ئاماژەی بە خواستی حکومەت کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ ئاستێکی فراوانتر لە ماوەی داهاتوودا، لە ڕێگەی زیادکردنی قەبارەی بازرگانی و فراوانکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لە کەرتە جیاوازەکاندا."

لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندی ئوردن سڵاو و پیرۆزبایی شای ئوردن شا عەبدوڵڵای دووەم بن حوسێن و سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەڕێز جەعفەر حەسەن"ـیان گەیاندە بەڕێز زەیدی، بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەت و بانگهێشتنامەیەکی فەرمییان پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بۆ سەردانی کردنی شانشین.

یەعروب قەزات جەختی لە پشتیوانی تەواوی شانشینی بۆ عێراق دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە عێراق بەدەستی هێناوە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان و باشترکردنی کەشی وەبەرهێنان، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا