بەدواداچوون – INA
ئاژانسی هەواڵی سووریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە تەقینەوەیەک لە ناوچەی حیجاز لە دیمەشقی پایتەخت ڕوویداوە.
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لە هەواڵێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "تەقینەوەیەک لە ناوچەی حیجاز لە دیمەشق ڕوویداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ زانینی جۆر و سروشتی تەقینەوەکە."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "تەقینەوەکە لە ناو کافتریایەکدا لە ناوچەی حیجاز ڕوویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چەند بریندارێکی لێکەوتووەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە تەلەفزیۆنی سووریا جەختی کردەوە کە "تەقینەوەکە لە ناوچەی حیجاز و لە دەوروبەری کۆشکی داد لە دیمەشق ڕوویداوە.

