بەغدا - INA
دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی خۆڵبارین و جێگیربوونی پلەکانی گەرمای کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: "سبەی هەینی، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت. با لە ناوچەکانی باکوور ئاراستەکەی گۆڕاو و خێراییەکەی کەم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور باکوری-ڕۆژئاوا و مامناوەند دەبێت و هەندێک جار لە کاتی ڕۆژدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆڵبارینێکی سوک. پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو جێگیر دەبن. مەودای بینین (٨-١٠) کم دەبێت و لە کاتی تۆز و خۆڵدا بۆ (٥-٧) کم کەمدەبێتەوە.
هەروەها پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی لە پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: ٤١ پلە
نەینەوا: ٤٢ پلە
سەڵاحەدین و ئەنبار: ٤٤ پلە
بەغدا، کەرکوک، دیالە، کەربەلا، بابل و واست: ٤٥ پلە
موسەنا، دیوانییە و نەجەف: ٤٦ پلە
زیقار: ٤٧ پلە
میسان و بەسرە: ٤٨ پلە
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕۆژی شەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک ڕۆژی پێشوو بە جێگیری دەمێننەوە. ڕۆژی یەکشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک هەور لە بەشەکانی باکووری وڵات، پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.
لە کۆتاییدا هاتووە: "ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت. با لە ئاراستەی باکوری-ڕۆژئاواوە دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ (٤٠) کم لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆڵبارینێکی سوک، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات بە جێگیری دەمێننەوە.

