بەغداد – INA

فەریقی یەکەمی روکن قەیس محه‌مه‌داوی ، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە یادکردنەوەی زیاره‌تی ئەربەعینی‌ ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت).

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ ڕایگەیاند: "فەریقی یەکەمی روکن قەیس محه‌مه‌داوی ، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان، لە بارەگای فەرماندەیی، سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی هەماهەنگی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە یادکردنەوەی زیاره‌تی ئەربەعینیی‌ ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "کۆبوونەوەکە فەرماندە، بەڕێوبەران و دەستەکانی ڕوکن لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی حەشدی شەعبی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و کەربەلای پیرۆز، فەرماندەیی پۆلیسی نەجەفی ئەشرەف و بابل، دەستەکانی ڕوکن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، و نوێنەرانی دەزگا و ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی لەخۆگرتبوو." لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکارییەکانی تایبەت بەم بۆنە مەزنە ڕێزلێگیراوە چاوەڕوانکراوە کرا، کە پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات تێیدا بەشداربن.

لە کۆتاییدا هاتووە: "سەرۆکی لیژنەی باڵای سەردانە ملیۆنییەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگی دەرکرد کە دەبنە هۆی سەرخستنی ئەم سەردانە و دابینکردنی ئاسایشی هاتوچۆی ئەو جەماوەرێكی زۆر ڕوو لە مەزارگە پیرۆزەکان دەکەن لە چەند پارێزگایەکی وڵاتدا، کە لە پێشەنگیاندا نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆزن."