بەغداد – INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، بەسەرکردنەوەیەکی شەوانەی لەناو شەقام و بازاڕەکانی بەغدادی پایتەختدا ئەنجامدا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوارەی شه‌وی چوارشەممە، بەسەرکردنەوەیەکی لە چەند شەقام و بازاڕێکی بەغدادی پایتەختدا ئەنجامدا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران بەسەر چەند سەنتەرێکی بازرگانی گەورەدا لە بەغداد گەڕا و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیان کۆبووەوە و گوێی لە داواکارییە بژێوی و خزمەتگوزارییەکانیان گرت و ڕێنماییدا بە خێرا بەدواداچوون بۆکردنیان."