سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە دڵنیایی دا لە بەڕێوەچوونی ئەرێنی لە پرۆسەی داماڵینی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو "زۆر بە توندی لێمان دا."

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی داکۆتای باکور بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، ناوبژیوانانی ئەمەریکا "کۆبوونەوەی زۆر باشیان ئەنجام داوە" دەربارەی پرسی ناوەکی ئێران.

ترامپ وتی، "پرۆسەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە ئێران بە باشی بەڕێوە دەچێت. شاندەکەمان کۆبوونەوەی باشی کردووە. بۆ ماوەی سێ شەو زۆر بەهێزەوە لێمان دان! بەڵام ئێستا زۆر بە باشی لەگەڵ یەکتری هەڵدەکەین."

سەرۆکی ئەمەریکا دڵنیایی دا لە نزمبوونەوەی نرخی نەوت و ستایشی بەرزبوونەوەی بەهای بازاڕی بۆرسەی کرد.

ڕاشیگەیاند، "ئەگەر سەیر بکەن کە لە کوێوە گەیشتوینەتە کوێ، دەزانن هەموو شت باشترە. ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردووش بەباشی لێمان دان."