بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، تاووتوێی هاریکاریی دووڵایەنی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد، بەتایبەتی لە بوارە ئەمنییەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی وێنەران هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازیی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و شاندی یاوەری کرد".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "لە میانی دیدارەکەدا، پێشهاتەکانی بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان عێراق و تورکیا تاووتوێ کران، بەتایبەتی لە بوارە ئەمنییەکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بگەیەنێت و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا، جگە لە تاووتوێکردنی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش".

