بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، زانیارییەکانی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.
دەستەکەلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووریش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پلەکانی گەرمای هەرە بەرز بۆ سبەی چوارشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن: دهۆک و سلێمانی: 40 و هەولێر: 42 و نەینەوا و ئەنبار: 43 و کەرکوک: 44 ، بەغداد، سەڵاحەدین، دیالە و واسیت: 45 ، بابل، نەجەفی ئەشرەف، کەربەلای پیرۆز، دیوانییە و مۆسەنا: 46 و میسان، زیقار و بەسرە: 47.
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ڕۆژی پێنجشەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت. با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (40 کم/کاژمێر)، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرز دەبنەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10 كم) و لە کاتی تۆزوخۆڵدا (3-5 كم) دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، و لە ناوچەی باکوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور. با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (40 کم/کاژمێر) کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەی باشوور. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک دادەبەزن، لە ناوچەی باکوور هاوشێوە دەبن، و لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو. مەودای بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10 كم) و لە کاتی تۆزوخۆڵدا (3-5 كم) دەبێت."
لەکۆتاییدا هاتووە: "ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو."

