ئابوری – INA
نرخەکانی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، دابەزینیان بەخۆوە بینی لە کاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆ ئەگەرییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن لە دەوحە.
گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی ئاب، کە ماوەی کارپێکردنیان ئەمڕۆ کۆتایی دێت، بە ڕێژەی ١.٠١٪ یان ٧٤ سەنت دابەزین و گەیشتنە ٧٢.٤١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها گرێبەستەکەی مانگی ئەیلوول، کە زۆرترین مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە ڕێژەی ٠.٥٤٪ یان ٤٠ سەنت دابەزی و گەیشتە ٧٣.٥١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی (WTI) بە ڕێژەی ٠.٧٢٪ یان ٥١ سەنت دابەزی و گەیشتە ٧٠.٢٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
سەرچاوە: عەرەبییە

