به‌غدا - INA

وەزیری پەیوەندییەکان، مستەفا جەبار سەنەد، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێنماییدا بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەر (خۆڕایی) بۆ ڕێگای بەغداد - کەربەلای پیرۆز له‌ كاتی بەڕێوەچوونی زیاره‌تی ئەربەعیندا.

وەزارەتی پەیوەندییەکانلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکان، ڕێنماییداوە بە داپۆشینی ڕێگای بەغداد - کەربەلای پیرۆز بە هێڵی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر لە کاتی زیاره‌تی ئەربەعیندا، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ڤایبەر ئێکس (Fiber X)."

وەزیر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: "بەپێی ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمپانیای ڤایبەر ئێکس ئەنجامدرا کە سەیف عەباس نوێنەرایەتی دەکرد، ڕێککەوتن کرا لەسەر دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ ڕێگای بەغداد - کەربەلا لە ماوەی زیاره‌تی ئەربەعیندا."