وەرزش – INA

هەڵبژاردەی پاراگوای سوپرایزێکی گەورەی تەقاندەوە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیای لە قۆناغی ٣٢ی جامی جیهانی ٢٠٢٦ کردە دەرەوە، دوای ئەوەی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەی سزایی (٤-٣) لێی بردەوە، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی کاتی سەرەکی و زیادکراوی یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک (١-١)، لەو یارییەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر یاریگای بۆستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

بەو سەرکەوتنەش، هەڵبژاردەی پاراگوای سەردەکەوێت بۆ قۆناغی ١٦ی مۆندیال، و چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان فەڕەنسا و سوید دەکات کە بڕیارە بەرەبەیانی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.