بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق، دەرچوونی سزای زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتیی باجەکان و هاوسەرەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش لەسەر پاشخانی تاوانی سپیکردنەوەی پارە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی ناوەندی، بڕیارێکی ئامادەبوونی بۆ سزادانی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری دەستەی گشتیی باجەکان (ئوسامە حوسام جەودەت) بە زیندانیکردن بۆ ماوەی (١٠) ساڵ، و بۆ هاوسەرەکەی بە زیندانیکردن بۆ ماوەی (٥) ساڵ و یەک مانگ دەرکرد، ئەمەش پشتبەستن بە أحکامەکانی ماددەی (٣٦) لە یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر ژمارە (٣٩ی ساڵی ٢٠١٥)".
ئاماژەی بەوەشکرد کە : "بڕیارەکە غەرامەکردنی هەردوو سزادراوەکەی بە هاوبەشی و پێکەوەیی بە بڕی (٣٢,٤٩٦,١٠٧,٠٠٠) دینار لەخۆگرتووە، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی (١٠) خانوو و زەوی لە بەغدا و (١٢) خانوو و زەوی لە تورکیا کە بە ناوی ژنە سزادراوەکەوە بوون، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارە کاشانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە، کرێی خانوو و بەرەکان، زێڕ و زێڕینەکان، لەگەڵ ئەو پارانەی کە لە بانکی کوەیتی و بانکەکانی تورکیادا دانراون".
جەختیشی کردەوە کە "دادگا، دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی لە کەیسەکەدا کۆکراونەتەوە، بەڵگەکانی بە تەواو و قایلکەر زانیوە بۆ تاوانبارکردنیان، بۆیە بڕیارەکەی دەرکردووە بە سەرپێچیکار ناساندنی تاوانباران و سزادانیان بە زیندانیکردن و غەرامەکردنی ئاماژەپێکراو بەپێی پێویستییەکانی ماددەی حوکمەکە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی مۆڵکە گواستراوەکان و نەگواستراوەکانیان".
