بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی مافەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ، سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێدانی دەرفەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دەستکاریکراوی بە پتر لە (74) هەزار سودمەند لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەستەکە، زیکرا عەبدولڕەحیم، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "دەستەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پاڵپشتەکانی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت"، ڕوونیشی کردەوە کە "خزمەتگوزاریی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دەستکاریکراو سوودمەندبوونی زیاتر لە (٩٦٠) کەسی تۆمارکردووە، بەمەش ژمارەی کەڵەکەبووی مامەڵە ڕاپەڕێندراوەکان بۆ (٧٤,٨٢٤) مامەڵە بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێکارە پەسەندکراوانەی کە هەن".
جەختیشی کردەوە کە "خزمەتگوزاریی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دەستکاریکراو نوێنەرایەتی یەکێک لە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان دەکات کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سەربەخۆیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، و تواناداکردنیان بۆ هاتوچۆکردن و ئەنجامدانی ژیانی ڕۆژانەیان بە ئاسانی".
ڕوونی کردەوە کە "دەستەکە بەردەوامە لە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی کار و ئاسانکاریی ڕێکارەکان، لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خێراکردنی ڕاپەڕاندنی مامەڵەکان و بەرزکردنەوەی کارایی خزمەتگوزارییەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سوودمەندان بگونجێت و کوالیتی ئەدای دامەزراوەیی بەهێزتر بکات".
