بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ستایشی ئەو هەوڵانەی حکومەتی کرد کە ئامانجیان چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ستایشی هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی"، هاوكات بەرز نرخاندنی خۆی بۆ "صەولەی فەجر"ی بەردەوام دەربڕی کە ئامانجی ڕاوەدوونانی تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی و لێپرسینەوەیە لەگەڵیاندا، بەو پێیەی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ئەنجومەن دەستخۆشی لە سەرۆکایەتیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و دامەزراوە بینراو، بیستراو و نووسراوەکانی و پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی دەکات، بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە لە کاتژمێرەکانی سەرەتاییەوە بە تەواوی پیشەییبوون و بەرپرسیارێتییەوە"، داواشی کرد کە "بەردەوام بن لە پێدانی گەورەترین بایەخ بەم بابەتە لە ڕێگەی ڕووماڵکردنی گشتگیری ڕاگەیاندن، و تیشکخستنە سەر گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و چەسپاندنی کلتووری دەستپاکی و شەفافییەت، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەوڵەت لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی عێراق".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجومەنی ئەمینداران جەختی کردەوە کە "ڕاگەیاندنی نیشتمانی، شەریکێکی سەرەکییە لە جەنگی چاکسازیدا، و بەرپرسیارە لە بەهێزکردنی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، و پاڵپشتیکردنی هەر هەنگاوێکی یاسایی کە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەکانی بێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و کاروانی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی دامەزراوەکانی لەسەر بنەماکانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا بەهێزتر بکات".



