بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی ئەو دامەزراوانە کردەوە کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی زانیاری و مەعریفە بۆ بەهێزکردنی پێگەی شارستانیی عێراق.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە نەعیم عەبوودی،سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیت و ئەلحیکمە کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا باسی ئەو ڕۆڵە کرا کە ئەم دامەزراوە کارایە دەیبینێت لە چەسپاندنی کولتووری دیالۆگ و زیندووکردنەوەی میراتی شارستانی و فکری، لە ڕێگەی پلان و بڵاوکراوە و سیمینارە تایبەتەکانییەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی زانیاری و چەسپاندنی کولتوور کردەوە، بەجۆرێک کە پێگەی شارستانیی عێراق بەهێز بکات و لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەپێدان و پێشکەوتندا بێت.

هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی فراوانکردنی هاوبەشی لەگەڵ لایەنە ئەکادیمی و توێژینەوەییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کرد، و سوودوەرگرتن لە شارەزاییە نیشتمانییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پتەو بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی کەرتە جیاوازەکان دەبنەوە".

لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی بەیت و لحیکمە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بەرامبەر بەو گرنگیپێدان و چاودێرییەی بۆ دامەزراوە زانستی و کولتوورییەکان هەیەتی،هەروەها دیارترین بەرنامە و پلانی داهاتووی خستەڕوو،و جەختی لە بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی بەیت و حیکمە وەک مینبەرێکی زانیاری کە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات و پردی پەیوەندی لەنێوان نوخبە فکرییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت دروست دەکات، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.