بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،یاما تورابی،بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی دادوەری"لە بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP)، جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گەشە بە خۆیانەوە دەبینن، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ گێڕانەوەی سەروەت و سامانی دزراو بە ئاڕاستەی دروستدا دەڕۆن.
تورابی،لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: حکومەتی عێراق، بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، هەوڵی زۆریان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا داوە.
ڕوونیشیکردەوە : کە هەوڵەکان لەبارەی گێڕانەوەی سەروەت و سامانی دزراو تەواو نەبوون، بەڵام ئەم دۆسیەیە لەم دواییانەدا بووەتە یەکێک لە لەپێشینەکانی حکومەت بۆ گێڕانەوەی پارە و سەروەت و سامانە دزراوەکان.
هەروەک جەختیشی کردەوە کە هەنگاوەکانی حکومەت دەستیان بە بەخۆ باشتربوون کردووە، وەک ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا تێبینیمان کردووە.
هەروەک وتی: ئەو هەوڵانەی دراون بۆ گێڕانەوەی پارە و سەروەت و سامانی دزرا بە ئاڕاستەی دروستدا دەڕۆن، بەڵام هێشتا بەس نین، و هێشتا کاری زیاتری پێویستە لەم بارەیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد : ئەو پێشنیارانەی لە ڕاپۆرتی بەرنامەی بەدواداچوونی دادگاییکردنەکاندا هاتوون، تیشکیان خستووەتە سەر زیاتر لە 12 بوار بۆ باشترکردنی ئەو ڕێکارانەی لە گێڕانەوەی پارە و سەروەت و سامانی دزراود پەیڕەو دەکرێن،و هۆشداریدا کە بابەتەکە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری توند هەیە، کە بە دانانی ستراتیژییەکی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمە پەسەندکراوەکان دەست پێ دەکات.
لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە هەوڵەکانی حکومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە و سەروەت و سامانە دزراوەکان باشە" و ئاماژەشی بە ئامادەیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لە ڕێگەی شارەزایی هونەری و بەهێزکردنی تواناکانەوە.



