بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە خولود حەیران، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران، ئەو میكانیزمە فەرمییەی كە بۆ حیسابكردنی زیادكردنی مووچەی ئەم دواییەی مووچەی خانەنشینكراوان پەسەندكراوە، ڕوونكردەوە هەروەها ئەو هۆكارانەی ئاشكرا كرد كە ڕێگر بوون لە خەرجكردنی جەژنانە.

حەیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئەو زیادكردنە داراییەی ئەم دواییە بڕە پارەیەكی دیاریكراو نەبووە بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەرجەم كرێكارانی خانەنشین، وەك هەندێك بانگەشەی بۆ كردووە، بەڵكو لەسەر بنەمای بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران حیساب كراوە، زیادكردنەكە لە نێوان لانی كەم 85 هەزار دینار و زۆرترینی 150 هەزار دینار بووە، بە پشتبەستن بە بڕی پەسەندكراوی مووچەی خانەنشینی وژمارەی ساڵانی خزمەت بۆ هەر كرێكارێك، بەپێی فۆرمولەیەكی ڕێژەیی ورد، سەبارەت بە وەرنەگرتنی 100 هەزاری جەژنانە ئەمساڵ بۆ كرێكارانی خانەنشین، حەیران دووپاتی كردەوە : كە پێشتر ئەو بابەتە لە كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی وروژێنرا و ڕەزامەندی چەند ئەندامێكی وەرگرت، هاوكات كەسانی دیكە ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری سەرەكی ناڕەزایەتییەكە ئەوە بووە كە سندوقی خانەنشینی سەرچاوە و یەدەگی دارایی پێویستی نییە بۆ پێدانی ئەم بڕە پارانە لەژێر بارودۆخی ئابووریی ئێستادا.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە بۆ دەستەی كارگێڕیمان ڕوونكردەوە كە ئەو پارانە نوێنەرایەتی ژێستێكی مرۆیی دەكەن بۆ هێنانەدی دڵی كرێكارانی خانەنشین، هەروەها پێش جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان پێشنیارەكەمان پێشكەشكردەوە، بەڵام ڕەزامەندیمان پێنەدرا، ئەو هیوای خۆی دەربڕی كە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا هەواڵی ئەرێنیمان هەبێت كە سوودی بۆ ئەم توێژەی دانیشتووان بگەیەنێت.