بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و حەسەن بن عەبدوڵڵا غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر، جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان كردەوە بە ئامانجی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، و پتەوكردنی گفتوگۆ و هاریكاری بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی كۆنگرەیی هەشتەمی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجوومەن و پەرلەمانە عەرەبییەكان كە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، لەگەڵ حەسەن بن عەبدوڵڵا غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر كۆبووەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا كردووە، هەروەها هاریكاری و هەماهەنگی پەرلەمانی لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كردووە.

دیدارەكە باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان كرایەوە بە ئامانجی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، و پتەوكردنی گفتوگۆ و هاوكاری بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە بكات.