بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ پەیوەندیی دادوەری كرد، كە لە میانی دانیشتنی دیالۆگی سەرۆكی دادگا باڵاكانی عەرەبیدا پێشكەشكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ پەیوەندییە دادوەرییەكان كرد، كە لە میانی دانیشتنی دیالۆگی سەرۆكی دادگا باڵاكانی عەرەبی، كە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتیی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە ڕێگەی سەنتەری عەرەبی بۆ توێژینەوەی یاسایی و دادوەری، ڕێكخرابوو پێشكەشكرا، لە 2728ی حوزەیرانی 2026 لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.