بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی کوژراوانی دوو بوومەلەرزە گەورەکەی 24ی مانگی شەش کە باکووری ڤەنزوێلایان گرتەوە، گەیشتووەتە 920 کەس و زیاتر لە سێ هەزار و 300 کەسیش بریندار بوون.
هەروەها لە ئەنجامی بوومەلەرزەکان هەزاران کەس بێسەروشوێن بوون. تیمەکانی فریاکەوتن بە مەبەستی دۆزینەوە و دەرهێنانی ئەو کەسانە لە ژێر داروپەردووەکان هێشتا بەردەوامن لە گەڕان.
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم کارەساتە ڕایگەیاند، "بەپەلە تیمی گەڕان و فریاگوزاری، هاوکاری پزیشکی، کەرەستەی تایبەتمەند و هاوکاری مرۆیی دەنێرین بۆ ڤەنزوێلا."
روبیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا ڕزگارکردنی ژیان و پاڵپشتیکردنی ئەو خێزانانەیە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا دیلسی ڕۆدریگێز سوپاسی هاوکارییەکانی ئەمەریکای کرد و ڕایگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترامپ و مارکۆ روبیو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان لەگەڵ کردووە و دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەمەریکا تیمی فریاگوزاری زیاتر و کەرەستەی تایبەتمەند و شوێنی حەوانەوەیەکی کاتی بۆ کۆچبەران و پەنابەران و هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو خێزانانە دابین دەکات کە بەهۆی کارەساتەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

