بەغداد – INA

ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ڕایگەیاند کە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ شاری ترابزۆنی تورکیا دەستی پێکردووە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک، ئەمڕۆ هەینی پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی (ئور - Ur) کرد، لە ڕووداوێکدا کە وەک زیادکردنێکی نوێ بۆ جوڵەی گواستنەوەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا دادەنرێت."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا، یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هێڵە ئاسمانییەکانی (ئور)ەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکەوە بۆ شاری ترابزۆنی تورکیا دەستی پێکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فڕۆکەخانەکەدایە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی و دابینکردنی بژاردەی زیاتری گەشتکردن بۆ هاوڵاتیان."