بەغداد – INA
ئەمڕۆ هەینی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاری کەربەلا نەسێف خەتتابی و بەرپرسانی پارێزگاکە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییە تایبەتەکان بۆ پێشوازیکردن لەو زیارەتکارانەی بۆ یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە شەوی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمدا ئامادە دەبن.
نووسینگهی راگهیاندنی فهیحان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا جەختی لە "گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی هاتوچۆیەکی ڕەوان بۆ زیارەتکاران و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان"، هەروەها جەختیشی لەسەر "بەردەوامبوونی بەدواداچوونی مەیدانی و پاڵپشتیکردنی ههوڵه جێبەجێکارییەکان کردەوە بەجۆرێک کە بەشداربێت لە سەرخستنی ڕێوڕەسمەکانی هەردوو زیارەتی عاشوورا و ئەربەعین".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووە کە "فەیحان گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی تێر تەسەل گرتووە کە لەلایەن پارێزگاری کەربەلای پیرۆزەوە پێشکەشکراوە سەبارەت بە پلانە پەسەندکراوەکە و ڕێکارە گیراوەبەرەکان لە کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاریدا، لەگەڵ ئاستی ئامادەیی پارێزگاکە بۆ پێشوازیکردن لە کۆمەڵانی زیارەتکاران و زیندووکردنەوەی ئەم یادە".

