بەغدا- INA
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لە گرنگیی هاوکاریی نێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان کردەوە.
حەلبوسی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ئوممەتی ئیسلامی دەکەین بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)، و یادی ڕاپەڕینە نەممرەکەی و ئەو بەهایانەی لە قوربانیدان، چاکسازی و دادپەروەری بەرجەستەی کردن، بەرز ڕادەگرین."
وتیشی: "لەو یادەدا جەخت لە گرنگیی هاوکاریی نێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان، چەسپاندنی سەقامگیری و کارکردن دەکەینەوە، بە جۆرێک کە خواستەکانی هاووڵاتیان بەدی بهێنێت و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات.

